AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢ ٢٠:٥٣

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران:

لێبوردنی ئیسلامی بە مانای پشتگوێ خستنی ئاسایش نییە

لێبوردنی ئیسلامی بە مانای پشتگوێ خستنی ئاسایش نییە

سەرۆکی دەزگای داد تاقە رێگەی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنانی دابین کردنی ویستی ڕەوای خەڵکی و چارەسەریی کێشەی مەعاشیان زانی و وتی: ئەوڕۆ گرینگترین پرسی وڵات، ئاسایشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای دەزگای داد بە داکۆکی لە مەعاشی خەڵکی، وتی: گرینگترین هەنگاوی و رێگەچارەی بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان، پێداچوونەوە بە ویستی ڕەوای خەڵکی و ڕەخساندنی کەشی ئاسوودە و چارەسەریی کێشەی مەعاشیانە و بەو پێیە دەبێ چاوپۆشی بکەین لە بەڵێنی بۆش و درۆیینی رۆژئاوا و پشت بە توانستی ناوخۆییەوە ببەستین.

سەرۆکی دەزگای داد لە درێژەدا وێرای پێداگری لە ئاوردانەوە لە فەرموودەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ڕەچاوکردنی دڵسۆزی و لێبوردنی ئیسلامی ە بابەتی دۆسیەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، جەختی کرد: بێ گومان دەبێ هەمبەر بە هەموو چینەکانی خەڵکی دڵسۆزی و لێبوردنی ئێرانی بگیرێتە بەر، بەڵام هیچکام لە دڵسۆزانی نیزام، خەڵکی و ئاسایشی وڵات مۆڵەتی چکۆلەترین داپەڕ و هەنگاوێک بەو کەسانەی هەڕەشە لە گیان و ماڵ و مەعاشی خەڵکی دەکەن، نادەن.

جەختیشی کرد: کەسانێک کە پێیان وایە دەتوانن لە هەندێ بوار و سووژەدا بۆ نائەمنی خستنەوە کەڵك وەرگرن، با بزانن کە لە هەڵەدان، چونکە ئەوڕۆ گرینگترین پرسی ئێمە پاسەوانی لە ئاسایش وەک مەوهەبەتێکی خوادییە هەر بۆیە هەمووان دەبێ لەوبارەیەوە هوشیارانە هەڵسوکەوت بکەن و رێگەی چکۆلەترین نائەمنی بە کەس نەدەن و دڵنیا بن کە گەشەسەندنی وڵات و چارەسەریی کێشەی مەعاشی خەڵکی پەیوەستە بە ئاسایشەوە.

News ID 30004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha