هەموو سوودەکانی گەزگەزەک بزانە

توێژینەوەکانی ئەم دواییەی توێژەرانی ئەمریکی نیشان دەدا کە گیای گەزگەزەک خاوەن تایبەتمەندی دەرمایی زۆرە و بۆ دەرمانی زۆربەی نەخۆشییەکان بەسوودە.

ئاژانسی مێهر، بەشی گۆڤار- فاتمە میرزا جەعفەری: توێژینەوەکانی ئەم دواییەی توێژەرانی ئەمریکی نیشان دەدات کە گیای گەزگەزەک خاوەن تایبەتمەندی دەرمانی زۆرە و بۆ چارەسەریی جومگەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. هەروەها گەزگەزەک بە کەمکردنەوەی ئاستی مادەی کیمیایی هەوکردنی لە لەش و بە بێ دەستێوەردان لە چۆنیەتی گوازرانەوەی سیگناڵەکانی ئێش بۆ لەش زۆر بە سوودە.

لەو توێژینەوەدا دەردەکەوێت کە گەزگەزەک بۆ چارەسەریی ماسوولکە و جومگەگەلی پڕ لە ئێش، ئارترۆز، ئێگزما، هەوی جومگەکان و کەم خوێنی کەڵکی باشی هەیە؛ هاوکات گەزگەزەک بۆ چارەسەریی کێشەی میزکردن لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پڕۆستات (هایپێرپلازی یان پڕۆستاتی کەم تەشەنەسەندوو)، کیم هێنانی دەزگای میزەڵدان، یاوی وێنجە (ڕینیت ئالێرژیک) بەهرەی لێ وەردەگرن.

بەهرەی گەزگەزەک بۆ چارەسەریی پڕۆستات

توێژینەوەکان نیشان دەدەن کە گەزگەزەک بۆ چارەسەریی پڕۆستات و دەرکەوتەکانی وەک گیرانی رێی میزەڵدان، داکەوتنی میزەڵدان و میزەچرکە کە بە هۆی گۆشاری گرێی پڕۆستات لە سەر ڕەهەندی میز ساز دەبێت، زۆر بە سوودە و هەروەها گەزگەزەک لە گەڵ دەرمانی فنیاستراید (دەرمانێکی تایبەتی بۆ پڕۆستات یان BPH) بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی دابەزینی ڕەوتی گەشەی هەندێک سیلوول و خانەی پڕۆستات. شایانی باسە ئەو ڕووەکە بە پێچەوانەی فیناستراید نابێتە هۆی چکۆلەبوونەوەی پڕۆستات. هەڵبەت ئەوە بەو مانا نییە کە تووشبووانی BPH هایپێرپلازی یان پڕۆستاتی کەم تەشەنەسەندوو تەنیا چاویان لە دەرمانی گەزگەزەک بێت و پێویستە بۆ لێکدانەوە و پێ زانینی شێرپەنجەی پڕۆستات سەردانی پزیشک بکەن.

گەزگەزەک و دەرمانی ئاڕترۆز

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە، لە ڕابردوودا لە گەڵا و لق و پۆی گیای گەزگەزەک بۆ چارەسەریی ئاڕترۆز و دامرکاندنی ئێشی ماسوولکەکان کەڵك وەرگیراوە، بە چەشنێک کە بە دانانی گەڵای گەزگەزەک لە سەر شوێنی ئێشی جومگە و موسوولکەکان، ئێشی ئەو شوێنە دادەمرکا.

تایبەتمەندی چارەسەریی یاوی وێنجەی گەزگەزەک

لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە دراوە کە گەزنە بۆ کەمکردنەوەی پژمین و خرووی کەسانی تووشبووی یاوی وێنجە (ڕینیت ئالێرژیک) بە کار دەهێنرێت. هەروەها لە توێژینەوەکانی دیکەدا هاتووە کە لە سەدا ٥٧ی نەخۆشان گەزگەزەکیان بەلاوە بۆ دامرکاندنی ئالێرژی بە سوود دیوە و لایان وایە بەهرەی ئەو ڕووەکە زۆر لە دەرمانەکانی دیکەی چارەسەریی ئالێرژی زیاترە. پزیشکان لەوبارەوە پێشنیار دەکەن کە خەڵکی بەر لە وەرزی یاوی وێنجە، گیای گەزگەزەک وشک کەنەوە و بە کوڵاندن لە هەڵمەدا بۆ دامرکاندنی هەستیاریگەلی ئالێرژیک بە کاری بێنن.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی گەزگەزەک

لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە گەزگەزەک دەتوانێ شەکرەی خوێن دابەزێنێت و لەو ڕووەوە دەبێ نەخۆشانی شەکرە و دیابێت بە وردبینییەکی زیاترەوە ئاور لەو ڕووەکە بدەنەوە و بەردەوام شەکرەی خوێنیان کۆنتڕۆڵ بکەن. هەروەها گەزنە دەتوانێ بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خۆین زۆر بە سوود بێت، هەڵبەت بۆ سەلماندنی ئەو ئەنجامانە توێژینەوە و لێکدانەوەی زیاتر پێویستە.

پاشهاتە پاڵەکییەکانی گیای گەزگەزەک

گەزگەزەک دەتوانێ بە شێوەی جۆراوجۆر وەک دەمنووش، دۆشاوی و کرێم بە کار بهێنرێت. هەڵبەت بە کار هێنانی گیای دەرمانی دەتوانێ پاشهاتی پاڵەکیشی هەبێ، یان لە گەڵ دەرمانەکانی دیکە ڕێک نەکەوێت. هەر بۆیە بە کار هێنانی هەرکام لەو ڕووەکانە دەبێ بە پێی لێکدانەوە و چاوەدێریی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت. توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن کە مەسرەفی زێدەڕۆیانەی گەزگەزەک دەتوانێ ببێتە هۆی نەخۆشینی وەک ژانە زک، گیرانی ئاوی لەش، ئارەقی زۆر کردن، ئیزاڵی، لیرک و هەو کردن. کەواتە بە هۆی هەستیاریی ئالێرژیکی بە گیان کەوتنی ئەو ڕووەکە پێویستە بە وردبینیی زیاترەوە بە کار بهێنرێت. هەروەها نابێ هیچکات گەزنە وەک کرێم لە برینی کراوە بدرێت.

News Code 29998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =