ئەمریکا ٢٠ لۆری چەکی ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرد

هێزەکانی سوپای ئەمریکا، کاراونێکی نوێ بریتی لە ٢٠ لۆری چەکیان ڕەوانەی کوردستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، لە درێژەی بەهێز کردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان و هێزە خۆجەییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی نەوتیی سووریا، هێزەکانی سوپای ئەمریکا، کاراونێکی نوێ بریتی لە ٢٠ لۆری چەکیان ڕەوانەی کوردستان کرد.

لە هەمان پێوەندیدا، ٢٠ لۆریی سوپای ئەمریکا شەوی ڕابردوو بە پەڕینەوە لە سنووری سمیلکا لە باکووری عێراق چوونە ناو باکووری سووریا و لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنیەتی لە زەوی و ئاسمانەوە، گەیشتنە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە گوندی هێمۆ لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە ناردنی کاروانی سەربازی نوێ ئەمریکا بۆ باکووری سووریا هەواڵی دا.

شایانی باسە، ئەمریکا لە ناوچەی نەوتی، قامیشلۆ، ڕمێلان، دەیرەزوور، ڕەقە،  تربێ سپی، چیلاغا، دێرک و حەسەکە هێزی سەربازی خۆی جێگیر کردووە و لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە خەریکی بەهێز کردنەوەی بنەکانی خۆیەتی.

News Code 29930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =