بێ سەروشوێن بوونی چەند کۆڵبەر لە هەورامان/ کوژراو و بریندارێك هەیە

بە هۆی هاتنی هەرەس ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە ملەی تەتەی سەر بە شاری هەورامان بێ سەروشوێنن و کاری گەڕان و بەدواداچوون بۆیان بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کاری گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ژمارەیەک کۆڵبەر لە ملەی تەتەی هەورامان لە دوێنێ سێ شەمەوە بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هەورامان و مەریوان و هێزەکانی فریاگوزاری مانگی سوور چوونەتە شوێنی ون بوونی ئەو کۆڵبەرانە.

 یەک کەس لەو کۆڵبەرانە دوێنێ لە ناو بەفر وبۆراندا گیانی لەدەستدا و کەسێکیان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان.

 ئەگەرچی کەس نازانێت کە چەند کەس ئێستا بە هۆی ئەو هەرەسەوە شوێن بزرن بەڵام بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ڕەنگە یەک کەسیش لە ژێر بەفردا مابێتەوە.

 ئەو کۆڵبەرەی گیانی لە دەستداوە  لە گەڵ ئەو کۆڵبەرەی ئێستا بێ سەروشوێنە، بران و کوڕی بنەماڵەیەکی دانیشتووی گوندی نێ سەر بە مەریوانن.

News Code 29910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =