بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە برۆشۆری ئەو مێهرەجانەدا هاتووە کە لایەنگرانی بەشداری لەو مێهرەجانە تا بەرواری ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی مۆڵەتیان هەیە کە بەرهەمەکانیان بە ئادرەسی نووسینگەی مێهرەجانی ناوچەیی شێعری کوردی لە گیلانغەرەب ڕەوانە بکەن و بە کەسانی یەکەم تا پێنجم خەڵات و ڕێزنامە ئاراستە دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە کەسانی هەڵبژاردە دەبێ بۆ ئاراستە کردنی بەرهەمەکانیان لەو مێهرەجانە بەشداری بنوێنن، دەنا کەسانی دیکە بۆ ئەو خەڵاتە دەناسرێن و لە ئەنجامدا بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان لە دووتۆی کتێبێکدا ئاراستە دەکرێت.
پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا، هەمەدان و لۆڕستان ئەو پارێزگایانەنە کە دەتوانن بەشداری ئەو مێهرەجانە بن.
بۆچوونی ئێوە