بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤایرۆسی ئەنفۆڵەنزا کە لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە ئێران بڵاو بووەتەوە تا ئێستا لە پارێزگای کوردستان٨ کەسی کردووەتە قوربانی.
لە پارێزگای کوردستانیش وەکوو پارێزگاکانی تری ئێران، هەندێک ڕێوشێن وەکوو ناساندنی ئەو نەخۆشییە، ڕێگاکانی تووش بوون بە ئەو نەخۆشییە، فەرهەنگ سازی لە ئەو بوارەوە لە ڕێگای مێدیاکان، هۆشداری دان لە ڕێگای پێش نوێنژەکانی هەینی لە نوێژی هەینی و ... بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشیە گیراوەتە بەر.
یەکێک لە ڕێگاکانی ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە، داخستنی قوتابخانە و زانکۆکانە کە لە پارێزگای کوردستان سەرەتا لە کامیاران و مووژەژ و دواتر لە بیجاڕ لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ ی سەرماوەز گیراوەتە بەر.
بە پێی ڕاپۆرتەکان دۆخی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووش بووان بە ئەو ڤایرۆسە لە قوتابخانەکانی پارێزگا بە تایبەتی لە گوندەکان و قوتابخانەکانی پەراوێزی شارەکان تا ڕادەیەک نیگەران کەرە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ناوەندی تەندروستی پارێزگای کوردستان لە شاری قوروە مەرگی سێ کەس و لە دیواندەرە یەک کەس لە تووش بووەکان بە ئەنفۆڵەنزا تا ئێستا پشت ڕاست کراوەتەوە و هاوکات ١٨ کەسی تری تووش بوو بە ئەو نەخۆشیە ناسێندراونەتەوە.
بە پێی کۆی ئامارەکان تا ئێستا لە ئاستی پارێزگا تا بە ئەمرۆ مەرگی هەشت کەس لە شارەکانی مەریوان، بانە، قوروە، دیواندەرە و سنە پشت ڕاست کراوەتەوە و ٥٠ تووش بووی تریش لە نەخۆشخانەکانی خەوێندراون.
Your Comment