بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوتله‌ی سادقون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كاته‌وە و رایده‌گه‌یه‌نێت: "كۆده‌نگی دروستبوه" بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی به‌ئامانجی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاساییكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان.
نه‌عیم عه‌بودی، وته‌بێژی كوتله‌ی سادقون لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا خواست و كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی به‌جۆرێك ماوه‌كه‌ی له‌نێوان ۸ مانگ تا ساڵێك بێت و درێژه نه‌كێشێت بۆ سێ ساڵی دیكه."
ئەوەش هاتووە کە " له‌ماوه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته كاتیهشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌م كۆده‌نگیه تا ئێستا رێكکه‌وتنی فه‌رمی له‌سه‌ر نه‌كراوه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا."
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكی كاتی پێكبهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی له‌پاراستن و هێوركردنه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هه‌ڵبگرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
یەکی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران پەسەند کرد.
Your Comment