بەعسییەکان دەستیان لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی رۆژی هەینی بەغدا بووە

هەواڵدەرییەکی عێراقی بەڵگەگەلێکی لەبارەی تێوەگلانی تیرۆریستانی سەر بە حزبی بەعس لە هێرشی رۆژی هەینی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عێراقی لە گەڕەکی سەنکی بەغدا بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی "براثا" بەڵگەگەلێکی لەبارەی دەستهەبوونی تیرۆریستانی سەر بە حزبی بەعس لە هێرشی رۆژی هەینی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عێراقی لە گەڕەکی سەنکی بەغدا بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگانە دەردەکەوێت کە کەسێکی بە ناو "عامر عەبدولحەمید سەعدوون" بەرپرسایەتی هەڵمەتی تاوانبارانە لە دژی خۆپیشاندەرانی لە ئەستۆ گرتووە.

سەعدوون سەر بە حزبی بەعسە و باوکی عەبدولمەجید سەعدوون یەکێکە لە رێبەرانی ئەو حزبە کە ئێستا لە تورکیا دەژی.

بەڵگەکان نیشان دەدەن کە سەعدوون پێشتر ئاگاداری هێرش بۆ سەر گەڕەکی نەسک بووە و بۆ بە کوشت دانی گەنجانی بێ تاوانی عێراقی کەڵک‌ئاوەژۆیی لە گردبوونوەی ناڕازیان کردووە.

شایانی باسە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی پزیشکی و ئاسایشی عێراق لە هێرشی رۆژی هەینی گرووپێکی نەناسراوە بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پارکینگی ٧ نهۆمی لە گەڕەکی نەسک لە نزیکی مەیدانی تەحریری بەغدا ٢٥ کەس کوژران و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

News Code 29788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =