بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەرهەنگ موحەمەد ڕەزا ئاموویی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پاش ڕوودانی تەقە کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری پاوە، پۆلیس زوو لە ئەو شوێنە ئامادە بوو.
ناوبراو درێژەی دا: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە پیاوێکی ٥٦ ساڵان لە لایەن یەکێک لە خزمەکانی خۆیانەوە پێکراوە و گیانی لەدەست داوە و بکوژەکە هەڵاتووە.
سەرهەنگ ئاموویی وتیشی: پۆلیسی ئینتزامی پاوە لێکۆڵینەوەی بەربڵاوی بۆ دەستگیر کردنی ئەو بکوژە دەست پێکرد و لە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر پاش ڕوودانی کوشتنەکە توانی، ئەو کەسە لە کێوە سەختەکانی پاوە بدۆزێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کەسە دەستگیر کراوەکە پاش لێپرسینەوەی سەرەتایی دانی بە کوشتنی ئەو کەسە داناوە و هۆکاری ئەو کارەی کێشەی بنەماڵەیی و پاش شەڕە قسە لە گەڵ کوژراوەکە وەسف کرد.
بۆچوونی ئێوە