بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، هێزەکانی ڕووسیا بۆ یەکەم جار چوونە ناو شاری ڕەقە لە سووریا کە بۆ ماوەی چەند ساڵ ناوەندی پێکهاتەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەهاتە ئەژمار.
هێزە ڕووسیاییەکان بە چوونیان بۆ ناو ئەو شارە، پاکێجی مادەی خۆراکیان لە نێوان دانیشتووانی رەقە دابەش کرد. پزیشکە سەربازییەکانیش بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی ، چوونە ناو ئەو شارەوە.
ئەفسەرە ڕووسەکان ڕایانگەیاند کە ژێخانەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنەکانی ئازاد کردنی شاری رەقە لە لایە هاوپەیمانی ئەمریکا بە تواوەتی لەناو چوون. بەرپرسانی ڕووسیا لە ئەو کاتە هەوڵەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ئەو شارەیان کۆمەڵکوژی وەسف کردبوو.
ئەوان جەختیان کرد کە دانیشتووانی رەقە هێشتا لە نەبوونی ئاو و دەرمان و مادەی خۆراکی ڕەنج دەکێشن و هێرشەکان دژی ئەو شارە هێشتا درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە