بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نه‌ناسراو لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد، به‌هۆیه‌وه زیاتر له ۱۹ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له ۵۰ خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەمبارەوە بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌رێم به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌وامیى رووداو و تووندوتیژییه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق ده‌ڕوانێت.
باسی له‌وه‌شكردووه کە "خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێكى ده‌ستووریى ره‌وا و پارێزراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه ئه‌و زێده‌ڕۆییه له توندوتیژى به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ر‌ان به‌كاربێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره".
Your Comment