AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٣ ١١:٤٢

ئەندامێکی فراكسیۆنی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا:

پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عەبدولمەهدی قبووڵ ناکات

پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عەبدولمەهدی قبووڵ ناکات

پەرلەمانتارێکی عێراقی جەختدەكاتەوە، كە رێنادەن هیچ رێككەوتنێكی ئێستای حكوومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و لایەنەكانی دیكەش تێپەڕێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ نەوا؛ مەنسوڕ بعێجی ئەندامی فراکسیۆنی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە کە سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە حكومەتی هەرێمی كوردستانى زۆر خۆشدەویست و بودجەی هەرێمی داوە و پارەی پێبەخشیون.

دەشڵێت: هەرێم یەك بەرمیل نەوتی رادەستی حكومەتی ناوەند نەكردوە، بۆیە ئەو بابەتە بە هەموو شێوەیەك ڕێککەوتنەکەیان رەتدەكەنینەوە و هەرگیز رێی پێنادەن لە پەرلەمان تێپەڕێت.

دەشڵێت: "مانەوەی حكوومەتی ئێستا بۆ رایی كردنی كاروبارەكانی وڵاتە تا ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی نوێ رادەسپێردرێت، كە دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت رێككەوتن بكات جا لەگەڵ حكومەتی هەرێم بێت یاخود لایەنی دیكە، بۆیە هیچ رێككەوتنێكی ئێستا لەناو پەرلەماندا رێی پێنادەین تێپەڕێت".

مەنسوڕ بعێجی ئاماژەی بەوەشكردوە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ حكومەتی عادل عەبدولمەهدی لە دوا رۆژەكانی تەمەنی كابینەكەدا تێپەڕێنێت تا شایستە داراییەكانی بودجەی ساڵی داهاتو وەربگرێت، بەڵام هەرگیز رێ بەو كارە نادەن لە پەرلەماندا.

News ID 29673

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha