بودجەی هەرێم پێش دەست لە کار کێشانەوەی عەبدولمەهدی پەسەند کراوە

 وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد کە به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌، بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌رله‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی ۲۰۲۰ی عێراق په‌سه‌ند كردووه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه‌ی ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، كه‌ داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی عێراق.

News Code 29659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =