بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەندراوێکی ئهنجومهنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، سبەی سێشەممە ئهنجومهنی ئاسایش تاوتوێی دۆخی عێراق دەکات
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنهری تایبەتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان لە عێراق، دۆخی وڵاتەکە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە رووندەکاتەوە و کۆبوونەوەکە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
ستیفن دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا وتبووی: "سکرتێری گشتی لە ناخەوە نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەک دەکەن دژی خۆپیشاندەران لە عێراق کە بووەتە مایەی بەرزبونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی دور بگرن و بگرە زیاتر دەست بە گفتوگۆی ئاشتییانەش بکەن لە پێناو بەرژەوەندیی عێراق و خەڵكەکەی.
خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 25ی مانگی رابردوەوە بەردەوامە، داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران ئەنجامدانی چاکسازی و دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی عێراق بوو.
ڕۆژی هەینی رابردوو عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند و دوێنێش پەرلەمان پەسەندی کرد.

ئهنجومهنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
News ID 29621
Your Comment