بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سومریه نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ابسی لە بوونی ئاژاوە و فیتنەیەکی گەورە لە عێراقدا کرد و وتی: ئەوی لە عێراقدا ڕوو دەدات، فیتنەیەکی گەورەیە.
عەبدولمەهدی وتیشی: ڕووداوگەلێکی ئەسەفهێنەر لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا ڕوو دەدات و کۆمیتەی ڕاستیدۆزی لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و کرداری توندئاژۆیانە لە هەندێک کەسی نەناسراوە و دەمامکدار بینراوە.
ناوبراو جەختیشی کرد: دەوڵەت تا ئێستا هەڵوێستی بەرگرانەی بووە و ئێمە بەرەوڕووی فیتنەیەکی گەورەین و سەرەڕای گوشاری زۆر بەردەوام دەبین لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتیمان بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتیان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: ٢٥٠٠ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە ئازاد کراون.
Your Comment