نوێترین ئەلبوومی عەدنان کەریم بەناونیشانی 'شەوبا' بڵاوکرایەوە

لە ھۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی ھونەرمەند عەدنان کەریم نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبوومەکە سێ گۆرانی لەخۆدەگرێت و تێکستی گۆرانییەکان لە ھەرسێ ھۆنراوەی گریانی نیوەی شەو، ئەشق و ئازادی و گۆمی خوێن-ی ھێمن موکریانی وەرگیراوە.
بە وتەی هونەرمەند ئەلبوومەکە لە وڵاتی چیک بەرھەمھاتووە و گروپی ئۆرکێسترای نیشتمانی چیک کاری میوزیکی بۆکردووە و ھونەرمەند کارزان مەحمود کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆکردووە.
عەدنان کەریم ڕایگەیاند کە دەیەوێت ئەلبوومەکەی لەبری ناوەندەکانی فرۆشتنی سیدی، لە کتێبخانەکاندا بفرۆشرێت.
عەدنان کەریم ساڵی ١٩٦٣ لە کەرکوک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٩ یەکەم گۆرانی بەناوی دەسماڵێ تۆمارکردووە.
 

News Code 29554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =