گیان لە دەستدانی ۱۵ کەس لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی ئەنفۆلانزا

 بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشینە ڤایرۆسیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند کە ئەنفۆلانزا لە ئێران تا ئێستا بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی ۱۵ کەس.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  محەمەد مەهدی گویا، بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە تا ئێستا ۱۵ کەس لە ولات بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی ئەنفۆلانزاوە گیانیان لەدەستداوە.

 ئەو بەرپرسە وتی: ئەم ساڵ بەهێزی ڤایرۆسی ئەنفۆلانزا لە وڵات زیاتر لە ساڵی رابردوو بووە و تەنیا لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا ۳ هەزار و ۹۱۵ کەس تووشی تەنگی هەناسەدان بوونە کە ۳۴۲ کەسیان بە هۆی ئەنفۆلانزاوە وایان بە سەر هاتووە.

 وتیشی: لەو ۱۵ کەسە کە تا ئیستا بە هۆی ئەنفۆلانزاوە گیانیان لە دەستداوە زیاتر لە تاران، مازەندەران و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی بووە بەڵام هەموو پارێزگاکانی وڵات ئەم نەخۆشینەی تێدایە.

ئەوەشی وت کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە یان درەنگ هاتوونەتە لای دکتۆر یان ئەوەی کە پێشینەی نەخۆشینیان بووە خۆیان.

داواشی لە خەڵک کرد کە گرینگی زیاتر بدەنە پاراستنی پاکژی خۆیان و بە تایبەت زوو بە زوو شوشتنی دەستەکانیان.

News Code 29539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =