بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیار بەرواری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی "شاندەكانی بەغدا و هەرێم چەندین سەردان و كۆبوونەوەیان لەپێناو گەیشتن بەرێككەوتنێك ئەنجامدا بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ناكۆكییەكان چارەسەربكەن، وەك پشكی هەرێم لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران، لەبەرانبەردا هەرێم پابەندبوونە نەوتییەكانی جێبەجێ بكات".
وتیشی :"سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەرهەمەكەی ئەو رێككەوتنە بوو كە كرا، حكوومەتی بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی پشكی هەرێم لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران، لەبەرانبەریشدا هەرێم رۆژانە ۲۵۰ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، ئەوەش لە ساڵی داهاتووەوە دەست پێدەكات".
باسی لەوەشكردوە، رێككەوتنەكە دەستكەوتێكی ئیجابی و گرنگە بۆ حكوومەتی هەرێم و لەلایەكی دیكەوە بۆ وەزارەتی نەوت و دارایی حكوومەتی عێراق، چونكە كێشەیەكی گرنگ چارەسەركرا، كە كاریگەری لەسەر تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی ۲۰۲۰ هەیە.
بۆچوونی ئێوە