وڵامی هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگری سایبیتی دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: بەڵگەگەلێکمان بە دەستەوەیە کە دەیسەلمێنێت وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژاوایی پاڵپشتیان لە ئاژاوەچییەکان کردووە و ئێمەش ئیدانەی دەکەین و شوێنی دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ دووشەممە وتی: ڕووداوگەلێک کە هەفتەی ڕابردوو ڕوویان دا ناخۆش بوو و ناخۆشتر لە ئەوە دەستێوەردانی بیانییەکان بوو و ئێمە ئیدانەی دەکەین. ئێران مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی یاسایی دەدات و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانەمان هەبووە و لە ئەوپەڕی ئاسایشدا بەڕێوە دەچێت بەڵام ئەبێ بوترێت باسی بشێوی لە ناڕەزایەتی جودایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێمە هیوادارین وڵاتگەلێک کە خوازراو یان نەخوازراو، ئاڵبەت ئێمە پێمان وایە خوازراو لە ناڕەزایەتییەکان پاڵپشتیان کرد، بەرپرسایەتی کاری خۆیان قبووڵ بکەن. گرووپە تیرۆریستییەکان هەوڵگەلێکیان دا کە دەسەڵاتی داد خەریکە شوێنگیریان دەکات.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە قسەکانی هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی سەبارەت بە گوشار خستە سەر ئێران زیادی کرد: دەستێوەردانی جیاواز لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ئیدانە دەکەین. ئەو سیاسەتگەلە لە سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەوانە. قسەکانی ئەوان بە دوور لە ڕاستیە و قسەکانیان خێرخوازانە نییە و دەیانەوێت ئاڵۆزی و بشێوی چڕ بکەنەوە. ئەوان دەیانەوێت بە گوشار لە سەر ئێران بگەنە ئامانجەکانی خۆیان.

مووسەوی وتیشی: هیوادارین وڵاتانی دراوسێ دەست لە بیری بێ بنەما هەڵبگرن و وەڵامی داخوازی ئاشتیخوازانەی ئێمە کە بۆ ٨ وڵاتی دەوروبەری کەنداوی فارس و عێراق نێدراوە، بدەنەوە. ئامادە بوونی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی هۆی نائەمنی و ناسەقامگیریە. هیوادارین وەڵامی گەڵاڵەی ئێمە ئەرێنی بێت. هەندێک لە وڵاتەکان پێشوازیان کردووە و هەندێکیش خەریکی لێکدانەوەی گەڵاڵەکەن و سێ وڵاتیش وەڵامی ئەرێنیان داوەتەوە.

مووسەوی ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە هەوڵگەلێکی لە باری مافی و کۆ کردنەوەی بەڵگە بۆ ڕادەست کردن بە بەرپرسان ئەنجام داوە کە لە گەڵ گوشارەکان بەرەوڕوو ببینەوە.

ناوبراو وتی: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە وڵات جگە لە جودا کردنەوەی باسی خەڵک لە تێکدەرەکان، پاڵپشتی هەمە لایەنە لە ئاژاوەچییەکانمان بینی کە زیاتر هانیانیان دەدا. ئەو پاڵپشتیانەش هەم مێدیایی بوو هەم ئەمنیەتی. ئەوان بەرنامەکانی خۆیانیان دادەخست و لە سەر بشێوییەکانی ئێران بە شێوەی تایبەت قسەیان دەکرد. ئێمە لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا دەکەین و داوای وەڵام دانەوە دەکەین. ئەو وڵاتانە کە کارگەلێکیان ئەنجام داوە ئەبێ بەرپرسایەتی کاری خۆیان لە ئەستۆ بگرن و ئێمەش شوێنی دەگرین.

مووسەوی وتیشی: ئێمە کات و تێچوومان دا کە بڵێین ئێران بە دوای پێوەندی باش، سەقامگیر و بەردەوام لە گەڵ دراوسێیەکانە بەڵام ئەوان ئەگەر دەیانەوێت بە تۆمەت دان لە ئێران ئەو دەرفەتە لەناو ببەن ، پێوەندی بە خۆیانەوە هەیە.

مووسەوی زیادی کرد : ئێمە بەڵگەگەلێکمان لە دەستێوەردانی بیانی لە ئاڵۆزییەکان کۆ کردووەتەوە و پاشماوەی کاروبارەکان پێوەندی بە دامودەزگاکانی ترەوە هەیە.

ئەوەشی راگەیاند: ئێران وڵامی هێرش بۆ سەر پاپۆڕی نەوت هەڵگری سابیتی دەداتەوە و ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین کە لێکدانەوەکان تەواو بێت. مادام زانیارییەکانمان بۆ پشت ڕاسبێتەوە و بسەلمێت، وڵامی توند بەو کەسانە دەدەینەوە کە ئەم هێرشەیان کردووە.

News Code 29515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =