شوێن پێی شۆڕشە ڕەنگییەکانی " سیا" لە ڕووداوەکانی ئێران دیارە

نووسەر و شرۆڤەکارێکی ئەمریکی دەڵێت: دوایین ئامانجی واشنتۆن ڕووخانی دەسەڵاتی ئێرانە و ئەوەی کە لەم ڕۆژانەدا دەیبینین گەڵاڵەی لە پێش دیاری کراوی سیا بۆ گەیشتن بە ئەو ئامانجەیە و نابێت وابیر بکەینەوە کە خەڵک خۆی هەستاوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ئێران لەم ڕۆژانەدا نائارامی و بشێوی بە خۆیەوە دەبینێت کە لە گران بوونی بەنزینەوە دەستی پێکردووە لە حاڵێکداکە بنەڕەتی بابەتەکە خراپ کەڵک وەرگرتنی هەندێک لایەن لە ناڕەزایەتی ئاستیخوازانەی خەڵکە کە لە هەمان سەرەتاوە ڕێگای خۆیانیان لە ئاژاوەچییەکان جودا کردەوە. گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و هاوشێویی بە ئەو ڕووداوانە کە زیاتر لە وڵاتانی دژی ئەریکا ڕوو دەدات، بووە بیانوویەک بۆ گفتوگۆی هەواڵنێری مێهر لە گەڵ ستێفان لندمەن نووسەر و شرۆڤەکاری ئەمریکی.

لندمەن خاوەن پلەی لیسانس لە زانکۆی هارواردی ئەمریکایە. ناوبراو هەروەها لە قوتابخانەی وارتۆنی زانکۆی پێنسیلڤانیا ڕشتەی MBA خوێندووە و چەندین کتێبی نووسیوە.

لندمەن لە پێوەندی لە گەڵ پێشینەی دەستێوەردانی بیانیەکان بە تایەبتی ئەمریکا لە ڕووداوەگەلێک لە ڕەنگ و بۆنی شۆڕشە ڕەنگییەکانی هەیە، بە هەواڵنێری مێهر وتی: هەموو وڵاتانی سەربەخۆیەک کە لە بەرژەوەندی ئەمریکا کار ناکەن، لە ڕیزی " گۆڕانی ڕژێم"ی ئەو وڵاتادان کە ئەوە دەتوانێت ئاکامی شەڕە پێشگیرانەکان، شۆڕشە ڕەنگییەکان، کوودەتا لە مۆد کەوتووەکان، کوژرانە ئامانجدارەکان، تیرۆریزمی ئابووری و هەوڵە دوژمنکارانەکانی تر بێت.

ناوبراو زیادی کرد: لەم نێوانەدا، شۆڕشە رەنگییەکان ئامێری تایبەتی ئەمریکا دێنە ئەژمار. ئەو هەستانەوە لەناکاوگەلە لە پێشەوە لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا(سیا)، بنیاتی نەتەوەیی دیمۆکراسی و بنکە ئەمریکییەکانی ترەوە پلانیان بۆ دادەڕێژرێت.

ناوبراو جەختی کرد: شۆڕشی رەنگی یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٠ و بۆ ڕێکخستنی سلۆبۆدان میلوشویچ سەرۆک کۆماری پێشووتری سێربێستان بەکار هێنرا کە تێیدا هۆکارەکانی ئۆپزیسیۆن لە لایەن ئەمریکاوە بەکار هێنران و بۆ ئەوەی کە بەڕێوە چوو پەروەردە کران. ئەوەی لە سێربێستان ڕووی دا بووە نموونەیەک بۆ ڕووداوە هاوشێوەکانی لە گۆرجستان، ئۆکراین و وڵاتانی تری ئامانج لە شوێنەکانی تری جیهان بە تایبەتی ئێران.

لندمەن رایگەیاند: لە ئێران، ناڕەزایەتی شەقام لە ساڵی ٢٠٠٩ ی زایینی و لە کاردانەوە بە هەڵبژاردنی دووبارەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد رووی دا لە حاڵێکدا کە شوێنی دەستە پیسەکانی سیا لە هەموو شوێنەکانی ئەو پرسە دیار بوو. بەڵام ئەوەی کە وەکوو بزووتنەوەی سەوز ناوی لێ دەبرا،هەوڵێک بوو بۆ گۆڕانی ئێران بە یەکێک لە دەوڵەتە نزیکەکانی ئەمریکا کە نەگەیشتە ئاکام.

نابراو وتیشی: لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایینیەوە هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێران بەردەوام یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ کردەیی کردنەوەی پڕۆژەی گۆڕانی دەسەڵات بووە. ئەم جارەش ئێران مێدیاکانی ڕۆژاوایی لەوانە ئەمریکی و بریتانیایی هۆکاری دروست کردنی نائارامییەکان ناساند.

لندمەن زیادی کرد: نائارامییەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە شارە جیاجیاکانی ئێرانیش هەر هاوشێوەی ئەوە بوون. ئەو نائارامیگەلە بە تواوەتی لە پێش دیاری کراو بوون و هیچ رووداوێکی لەناکاو نەبوون.

لدنمەن لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لیکدانەوەی ئێوە لە ڕووداوەکانی ئەم یەک هەفتەی دواییەی ئێران چییە، زیادی کرد: سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران کە لە ڕاگەیاندنی دەوڵەت لە سەر گران کردنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد، دۆخەکە هەر ئاوایە. ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەم دابین کردنی یارمەتی ئابووری بۆ ١٨ ملیۆن بنەماڵەی ئێرانییە کە پێویستیان بە یارمەتییە.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە لەم ڕۆژانەدا لە ئارادایە، هەموو نیشانەکانی شۆڕشە رەنگییەکانی سیا کە ئامانجی ناسەقامگیر کردن و لاواز کردنەوەی ئێرانە، پێوە دیارە. لە مێژەوە ئامانجی ئەمریکا جێگیر کردنی دوەڵەتی سەربەخۆی ئێران لە گەڵ دەوڵەتی لایەنگری ڕۆژاوا و هاوپەیمانی ئەمریکا بووە.

لندەمەن لە کۆتایی جەختی کرد: ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو، بەرپرسانی ئێرانی بە پاڵپشتی ٨١ ملیۆن کەسی ئێرانی، ڕێگریان کردووە ئەمریکا مافی دەسەڵاتداری لە ئێرانییەکان بستێنێت.

News Code 29495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =