بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN، زانایان شوێنێکیان سەیر و سەمەرەیان بە ناوی "داڵۆل" لە ئیتیۆپی دۆزیەوە کە هیچ جۆرە هێمایەکی ژیانی تێدا بەدی ناکرێت و تەنانەت هیچ مایکرۆئۆڕگانیزمێکیشی لێ نییە. ئەو ناوچەیە زۆر گەرم و سویر و تیزاوییە و دەریاچەکانی کە تا دەرگانەی بۆڕکانەکان دەچن تەژییە لە خوێ و گازی ژاراوی و ئاوی کوڵاتوو (بە هۆی چالاکیی هیدرۆترۆماڵ).
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە لە ژۆڕناڵی Nature Ecology & Evolution بڵاوبۆتوە، لە رۆژانی زسیانیشدا گەرمای ئەو شوێنە ١١٣ پلەی فارنهایتە و PHی هەندێ چاڵاوی خوێ و تیزابیشی نگاتیڤە.
لۆپێز گارسیا نووسەر و توێژەری باڵای ئەو توێژینەوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئێمە بە نیسبەتی توێژینەوەکانی پێشوو، نمونەگەلێکی زیاترمان لێک دایەوە و بەو ئاکامە گەیشتین کە هیچ جۆرە ژیانێکی میکرۆبی لەو چاڵاوگەلی خوێی، تیزابی و داخ یان دەریاچەگەلی پڕاوپڕی مەنیەزیۆمدا بوونی نییە.
بە وتەی ئەو توێژەرە لە دەرەوەی دەریاچەکان دۆخەکە جیاوازە و ژمارێکی بەربڵاوی باکتریای ئارکی هالوفیل (جۆرێک مایکرۆئۆڕگانیزمی سەرەتایی خوێخۆر) لە سارا و دۆڵە خوێیەکانی ناوچەی هیدرۆتێرماڵدا بەدی دەکرێت. بەڵام ئەو مایکرۆئۆڕگانیزمانە لە دەریاچەگەلی هایپرتیزابی و هایپرخوێی و هەروەها دەریاچە ڕەشە و زرەدەکانی داڵۆلدا بوونیان نییە و لە بری ئەوان مەنیەزیۆم دەبیندرێت.
Your Comment