بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند کە سەفەری مایک پێنس بە هەماهەنگی دەوڵەتی عێراق بووە و ئامانجی ئەو بە سەر کردنەوەی هێزە ئەمریکاییەکان لە بنکەی عەین ئەسەد بووە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی عەبدولمەهدی دا هاتووە: پێشتر ڕێککەوتن کرابوو کە مایک پێنس دوای سەردانی حەین ئەسەد بچێتە هەولێر و لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار بکات.
عادل عەبدولمەهدی و مایک پێنس نیوەڕۆی شەمە پێکەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان کردە سەر زەروورەتی پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و هەروەها گەشەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکان.
Your Comment