بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە شەڕ و پێکادان هێشتا لە ناو دەڤەری عین عیسا و هەندێ ناوچەی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی فورات و باکووری سووریا لە نیوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیمۆکرات و سوپای سووریاش بەردەوامە، بەڵام عەین عیسا لە دەستی تورکیا و چەکدارەکانیدا نییە.
ئەو سەرچاوە رایگەیاندووە: پێشتر سەرجەم دانیشتوانی شارۆچکەی عەین عیسا بە هۆی ئەگەری توندبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا گواستراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئەمن.
ڕۆژی ڕابردوو تورکیا بە خەستی هێرشی کردەوە سەر رەقە.
Your Comment