بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی پشکێنەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسی:"رێکخراوی چەکداری داعش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیای بە دەرفەت وەرگرتووە، بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هێزەکانی لەناو سووریادا و پلانی هێرشکردنیشی هەیە بۆ دەرەوەی سووریا".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە زانیاریان پێگەیشتووە کە داعش هەوڵدەدەن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی رۆژاوا.
لەو راپۆرتەدا هاتووە: "رێکخراوەی داعش هەوڵدەدات لەماوەیەکی دووردا کۆنتڕۆڵی زۆرینەی خاکی سووریا بگرێتەوە دەست و پێگەی خۆی لەجیهاندا زیاد بکات".
پنتاگۆن ئەوەشی وتووە کە کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی داعش لە ۲۷ ی ئۆکتۆبەردا کارێکی گرنگ بوو بەڵام "کاریگەریکەی ئەوتۆی لە سەر داعش نەبووە."

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا وایکرد، جارێکی دیکە ڕیزەکانیان ڕێکبخەنەوە.
News Code 29438
بۆچوونی ئێوە