پێویستە دەوڵەت وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە/بەرەنگاری هەموو جۆرە بشێوییەک دەبینەوە

سوپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەسخۆشی لە خەڵک و جودا کردنەوەی خەڵک لە تێکدەران، جەختی کرد: لە گەڵ درێژەی هەر جۆرە نائەمنی و هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامشی خەڵک بەرەوڕوو دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی پاش گران بوونی بەنزین، لە بەیاننامەیەکدا بە دەسخۆشی لە وشیاری خەڵک لە تێگەیشتن و دەرخستنی پیلانی دوژمن و جودا کردنەوەی داواکارییەکان لە ئاڵۆزییەکان هێناویە: بەرەوڕووی هەر جۆرە نائەمنی و هەوڵێکی تێکدەرانە دەبینەوە.

لە ئەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: پارێزەری لە مافی هاووڵاتی و کەرامەتی خەڵک لە بەرانبەر هەر جۆرە دەست درێژیەک و وشیار بوون و بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ هەر جۆرە گران بوونێکی شتومەکەکانی تر ئەرکی دەسەڵاتە و ئەبێ وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بدرێتەوە.

News Code 29409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =