بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی ئەم ساڵانەی دوایی نیشانی داوە کە بیانییەکان ناتوانن کۆڵەکەیەک بن بۆ وڵاتانی ناوچەکە، وتی: ئاسایشی گەرووی هورموز و کەنداوی فارس، بەس بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و پێکهێنانی ئاسایشی ناوچەیی دێتە دی نەک بە هاوپەیمانی درۆیی، کەواتە کاتی ئەوە هاتووە کە بیانییەکان لە ناوچەکە بچنە دەرەوە.
فەرماندەی گشتی ئەرتەش زیادی کرد: ئەمڕۆ بە بەرەکەتی بەرخۆدانی چالاکی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر زیاترین گوشاری ئەمریکا دەبینین کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو پەڕی دەسەڵات و بەرپرسانی ئەمریکی لە ئەوپەڕی داماوی و سەرلێشێواوی دان.
بۆچوونی ئێوە