بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر نەوبەخت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشممە لە کاتی هاتنی بۆ پارێزگای کوردستان لە فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ئەم سەفەرە چێ کردنی سێ هەزار یەکەی نیشتەجی بۆ کەسانێکە کە پێویستیانە کە هەزار یەکەی لە ڕێگای کەمیتەی ئیمداد و دوو هەزار یەکەشی لە ڕێگای بنیاتی خانووبەرەوە ئەنجام دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە پرسێکی گرینگی ترە کە لە ئەو سەفەرە شوێنی دەگیردرێت و بۆ ئەوەی کە سنە پێوەند بدرێتە ڕێگای ئاسنی سەرتاسەری وڵاتەوە ئەبێ سەرەتا لە پارێزگاکانی درواسێ بکێشرێت کە لە باکوورەوە ڕێگای ئاسنی ورمێ، لە باشوورەوە ڕێگای ئاسنی کرماشان و لە بەشی ناوەندیش ڕێگای ئاستنی هەمەدان ئامادە بووە و بە زوویی ڕێگای ئاسنی سنەش پێوەندی دەدرێرێتە ئەو ڕێگاوە.
نەوبەخت زیادی کرد: دەوڵەت بڕیاری داوە تا ١٤٠ کیلۆمەتری ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکات و وا بڕیاری لە سەر دراوە کە تا ساڵی داهاتوو ئەو پڕۆژە کۆتایی بێت و زیاتر لە ٣٢٠ ملیار تمەن بۆ ڕێگای ئاسنی سنە تەرخان کراوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ پارێزگاری کوردستان سەردانی ڕێگای ملەی سەڵواتاوای کرد و هەروەها بڕیارە لە دانانی بەردی بناغەی یەکەی نیشتەجێی بۆ کەسانێک کە پێویستیانە لە شاری دێولان و قوروە بەشداری بکات و پاشان سەردانی بەنداوی سیازاخی دیواندەرە و ئازادی سنە بکات.
بۆچوونی ئێوە