عێراق نابێتە گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێیە هه‌رێمیه‌كان

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بە جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی گونجاو به‌كارهێنانی وڵاته‌كه‌ وه‌ك گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێیە هه‌رێمیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئایەتوڵڵا سیستانی جارێكی تر هۆشداری داوه‌ له‌ زۆری رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و خراپی دۆخی خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.

جەختیشی کردووەتەوە له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی حه‌قیقی له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و گونجاودا.

ئایەتوڵڵا سیستانی پێشوازیشی له‌ پێشنیازه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای عێراق و له‌ هه‌مان كاتیشدا دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ نابێت عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا سیستانی باسی له‌ پێویستی كۆتایی  هێنان به‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

News Code 29302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =