بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەئامادەبونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدادی پابتەختی عێراق کۆبونەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایش و خۆپیشاندانەکانی عێراق.
لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هاوڵاتیانی عێراقی لەگەڵ بنەماکانی دەستور و یاسا پەیڕەوکراوەکاندا گونجاوە و ئەو خۆپیشاندانانە هەوێنی شۆڕشی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵی,.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، نابێت هێزە ئەمنییەکان روبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە و هەموو جۆرە چارەسەرێکی ئەمنییان بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان رەتکردەوە.
سێ سەرۆکایەتییەکە بەڵێنیشیانداوە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان روبەروی دادگا بکەنەوە.
هەریەک لەدکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەوان جەختیانکردەوە کە کاری لەپێشینەیان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە بەجۆرێک بتوانرێ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ عێراقییەکان بهێنرێتەوە پێشەوە.
Your Comment