ئێران توانای پیتاندنی سەدا ٦٠ ی ئۆرانیۆمی هەیە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: توانی پیتاندنی ئرانیۆمی سەدا ٦٠ مان هەیە و بە پێی پێداویستی وڵات و فەرمانی بەرپسان ئەنجامی دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کە لە کۆگای ناڤۆکی شەهید عەلیموحەمەدی (فۆردۆ) بەڕێوە چوو، وتی: لە هەنگاوی چوارەم بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆمار گاز گەیاندن بە ١٠٤٤ سانتریفیووزی جێگیر لە فۆردۆ دەستی پێکرد. ئەو مەکینانە چالاکن و بەرهەمیان داوە و بەرهەمەکان تاقی کراونەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: داوامان لە ئاژانس کردووە کە بۆ تاقی کردنەوە بێن و بڕیارە چاوەدێرانی ئاژانس سبەینێ یەکشەممە بێنە ئێرە و نموونەکان پشت ڕاست بکەنەوە و تاقی بکەنەوە.

یەکێک لە بژاردەکانمان چوونە دەرەوە لە NPT یە

کەماڵوەندی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی لایەنە تەکنیکییەکانی بەرجام وتی: ئەبێ لایەنی بەرانبەر هەڵوێستەکانی ئێمە بە خۆیاندا بێنەوە. ئێمە هەنگاوگەلێکمان لە بواری تەکنیکی لەبەردەست دایە، بەڵام هەنگاوەکانی ئێمە بەس لە بواری تەکنیکی نابێت. وڵاتانی جیاواز تەنانەت ڕۆژاواییەکان لە کۆبوونەوە تایبەتەکان ماف دەدەنە ئێمە بەڵام هەنگاوەکانی ئێمە بۆ هۆشدار دان بە ئەوانە.

ناوبراو وتی: ئێمە لیستێک لە پێشنیارەکانمان لەبەردەست دایە و چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی مان پێشکەش کردووە. ڕێکخراو ١٥ پێشنیاری پێشکەش کردووە کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن. بە لابردنی سنوورەکان ڕێکخراو کاری خۆی ئەنجام دەدات و بە فەرمانی بەرپرسانی باڵا کار ئەنجام دەبێت.

توانی پیتاندنی سەدا ٦٠ مان هەیە

کەماڵوەندی سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی کە لە لایەن بڕێک وڵاتانەوە دێتە ئاراوە، وتی: پاگەندەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و برێک لە وڵاتانی عەرەبی کە لە باسی ناڤۆکی هیچێک نازانن، قبووڵ نییە و ڕاپۆرتی ١٧ ڕەهەندی ئاژانس پێوەرە. باسی دەرچوونی ناڤۆکیش لە هەمان پێوەندیدایە. ئێستا ڕێکخراو توانی پیتاندنی تا سەدا ٦٠ی هەیە و بە پێی پێداویستی وڵات و فەرمانی بەرپرسانی ئەنجامی دەدەین.

News Code 29254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =