ئەردۆغان: درێژە بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە باکووری سووریا دەدەین

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە سووریادا.

ڕاشیگەیاند: هیزی ملیشیا و تیرۆریستانێک هەن کە هێشتا لە ناوچەگەلی باکووری سووریا نەکشاونەتەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: ئاوارەکانی سووریا دەگەڕێنینەوە ناوچەگەلی خۆیان.

شایانی باسە، تورکیا لە بەرواری ٩ی ئاکتەوبر (١٧ی ڕەزبەر) بە ئامانجی کردنەوەی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوخۆی خاکی سووریا، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناسراو بە کانی ئاشتیی لە دژی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک لە باکووری رۆژهەلاتی سووریا دەست پێ کرد.

News Code 29215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha