بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، حنین قدو نوێنەری هاوپەیمانی بنا لە پەرلەمانی عێراق لە گەڵاڵەی مەترسیداری ئەمریکا بۆ دابەش کردنی عێراق و دروست کردنی هەرێمی سوننە لە ڕێگای تێکشکانی دەولەتی عادل عەبدولمەهدییەوە هەواڵی دا.
ناوبراو زیادی کرد: کوردەکان پاڵپشتی لایەنەکانی سوننە بۆ پێکهێنانی هەرێمی سوننەن تا ئامانجی خۆیان بۆ جودایی لە عێراق بێننە دی. ئەمریکا بە شێوەی ڕاشکاوانە پاڵپشتی لە دابەش کردنی عێراق دەکات و بەرەو پێکهێنانی هەرێمی سوننە لە ڕێگای تێکشکانی دەوڵەتی عەبدولمەهدی دەڕوات.
قەدو ڕایگەیاند: ئیسرائیل پاڵپشتی لە هزری جودایی خوازی کوردەکان دەکات. ئەمریکییەکان باسی دابەش کردنی عێارق بۆ ٣ یا ٥ هەرێم بە پێی ڕەگەز و ئیتنیک دەکات و ئەوەش عێراق بەرەو تونێلێکی تاریک لە شەڕ و ناسەقامگیری دەبات. هەندێک لە سیاسەتوانە کوردەکان هێشتا هزری جوداییان لە سەردایە و بڕێک تریان دژی ئەو بیرە و کەڵک وەرگرتن لە ئەم دۆخەی ئێستان. هەر جۆرە جودایی خوازیەک کاریگەری خراپی لە سەر کوردەکان و عێراق دەبێت و دەبێتە هۆی ڕشتنی خوێنی کەسەکان.
Your Comment