ڕێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سەرانسەری ئێران دەستی پێکرد

ڕێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نەتەوەیی دژایەتی لە گەڵ چەوسێنەریی لە سەرتانسەری ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نەتەوەیی دژایەتی چەوسێنەریی بە ئامادە بوونی بەشکۆی قوتابیان، خوێندکاران و چینە جیاوازەکانی خەڵک لە بەردەم هێلانەی سیخوڕی پێشووی ئەمریکا دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلامی ئێران، دروشمی ڕێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەری ٩٨ " وەستان لەبەرانبەر ئیستکبار دەسپێکی لاواز بوونەوەی ئەمریکا" یە.

خوێندکاران و قوتابیان پێش لە دەسپێکی ئەو ڕێوڕەسمە بە بەدەستەوە گرتنی لافیتە بە ناوەرۆکی دژە ئیستکباری، لە شەقامەکانی دەوروبەری هێلانەی سیوخڕی ئەمریکا ئامادە بوون و وێڕای وتنەوەی دروشمگەلێک هەر جۆرە سازان و دانوستانێکیان لە گەڵ ئەمریکا ئیدانە کرد.

نزیک بە ١٥٠ وێنەگر و هەواڵنێری بیانی، وێنەی ئەو ڕێپێوانە لە تاران تۆمار دەکەن و نزیک بە ٢ هەزار هەواڵنێری ناوخۆییش ئەو ڕووداوە ڕووماڵ دەکەن.

بڕیارە ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش لە ئەو ڕێوڕەسمە قسە بکات.

News Code 29174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =