ئاگری تەکفیری داوێنی شیعە و سوننەی گرتووە

ئایەتوڵڵا مەکارم شیرزای بە ئاماژە بەوەی کە تەکفیرییەکان هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و لەوڕۆدا داوێنی شیعە و سوننەی گرتووە، وتی: نائەمنی لە وڵاتانی ناوچە تێپەڕیوە و مەترسی تیرۆریزم هەموو جیهانی داگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ناسر مەکارم شیرازی لە پەیامێکدا کە لە رێگەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس لە کۆنگرەی "ڕۆڵی داگیرکەران لە پاڵثشتی کردنی ڕەوتە تەکفیری و توندئاژۆکان و رێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی" لە شاری سنە بڵاو بۆوە، ڕایگەیاند:  ئەوڕۆکە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئیسلام، مەترسیی تەکفیرییە کە جیهانی لە ئاگری خۆی وەرداوە و وڵاتانی ئیسلامی کردۆتە وێرانە.

ئەو مەرجەعی باڵایە ئاماژەی بە قەیرانەکانی سووریا و عێراق و وێرانییەکانی ئەو دوو وڵاتە دوای شەڕی داعش و تیرۆریستانی دیکەی تەکفیری کرد و وتیشی: ئاگری تەکفیری داوێنی سوننە و شیعەی پێکەوە گرتووە. هەر بۆیە دەبێ هاوکاتی رێگەجارەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەوتە دزێو و چەواشەکارانە، ئاور لە رێگەجارەگەلی سیاسی و فەرهەنگیش بدرێتەوە و جیهانی ئیسلام دەبێ هەموو جیهان لە چەواشەکاریی ئەو گرووپە و تاقمە ئاگادار بکاتەوە.

مامۆستای حەوزەی زانستی قوم ڕۆڵی هاوکاریی تۆکمەی زانایان و بەرپرسانی بۆ ناسین و ناسکاریی مەترسیی چەواشيکاری و نامۆیی تەکفیرییەکان لە گەڵ ئیسلام و موسڵمانانی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: ئیسلام ئایینی ڕەحمەتە و دینی تەکفیری کوشتن و وێرانگەرییە، هەر بۆیە دەبێ ئیسلامی ڕاستەقینە بە جیهان بناسێندرێت و بە ئاگایی بەخشین و بەردەوامبوونی پرۆگرام و پلانگەلی فەرهەنگی و سیاسی و سەربازی بنەبڕ بکرێن.

کۆنگرەی "ڕۆڵی داگیرکەران لە پاڵثشتی کردنی ڕەوتە تەکفیری و توندئاژۆکان و رێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی" بە بەشداریی نووسینگەی نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان، ناوەندی گەورەی ئیسلامی رۆژئاوای ئێران و بە ئامادەبوونی کەسایەتیگەلی بەرز و زانایانی ناسراوەی ئایینی سوننە و شیعە لە شاری سنە بەڕیوە دەچێت.

News Code 29166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =