کوژرانی بەغدادی بەزمی هەڵبژاردنەکانی ترامپ گەرمتر دەکات/ هۆکاری سپاس کردنی کوردەکان

پڕۆفیسۆر نادر ئینتسار لای وایە لە ناو بەربژێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمتر کەسیان هێندەی ترامپ لە بەزم و ئاژاوەی هەڵبژاردندا شارەزایە و کوژرانی بەغدادی بەزمی هەڵبژاردنەکانی ترامپ گەرمتر دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی – جەواد حەیران نیا: سەر لە بەیانی رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەو وڵاتە لە دژی "ئەبووبەکر بەغدادی" سەرکردەی ڕاونراوی گرووپی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا ئەنجام داوە. هاوکات گۆڤاری نیۆزویکیش ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا، بەغدادی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا رۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە تویتەردا ئیدعای کرد کە بەر لە ئۆپەراسیۆنی دوو شەوی ڕابردووی ئەمریکا، ئاڵوگۆڕیی زانیاری و هاوئاهەنگیی دیکەی پێویست لە نێوان بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا ئەنجام دراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتاردانی تایبەت بە پرسی کوژرانی سەرکردەی داعش وتی: "ئەبووبەکر بەغدادی لە تونێلێکدا لە کاتی پێوشوێن گیرانی هێلەک و پشتوێنەی تەقینەوەییەکەی خۆی تەقاند. تاقیکاریی DNA شوناسی ئەوی سەلماندووە".

ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە "ئەوڕۆ جیهان بە کوژرانی بەغدادئ بۆتە شوێنێکی هێمن‌تر"، وتیشی: "بەغدادی خوێڕیانە مرد؛ وەک سەگێک لە کاتی ڕاکردندا تۆپی. ئێمە لە چەند حەوتەی ڕابردووەوە لە ژێر چاوەدێریماندا بوو. سەربازانی ئێمە بە ٨ کۆپتەر لەوێدا نیشتنەوە و بە هۆی بۆمب‌ڕێژکرانی بەر دەکەی بینای نیشتەجێتیی بەغدادی، دیواری بینایەکیان کون کرد".

تایبەت بەم مژارە و پرسی بەهرەی بانگەشەیی ترامپ لەو ڕووداوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پڕۆفیسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی زانستگەی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای باشووری ئەمریکا و نووسەری کتێبی "سیاسەتی کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین" ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەبووبەکر بەغدادیی لە ئەدلەب کوشتووە و ترامپیش ئەو هەواڵەی پشت‌ڕاست کردەوە و لەوبارەیە لە تورکیا، عێراق و کوردەکانی سووریا بۆ هاوکاریان لە ئۆپەراسیۆنەکە دەستخۆشی کردووە. بە ئاوردانەوە لە لاوازیی داعش لە عێراق و سووریا، هەواڵی کوژرانی بەغدادی تا چەندە دەتوانێ لە پێناو ئامانجگەلی بانگەشەیی ترامپ ئەنجام درابێت؟

ـ ترامپ هەوڵ دەدا تا ئەو جێگەی بۆی مومکینە لە هەواڵی کوژرانی بەغدادی بۆ گەیشتن بە ئامانجگەلی سیاسیی ناوخۆیی و دەرەکی خۆی بەهرەی بانگەشەیی ببات.

ترامپ و لایەنگرانی هەر لەوڕۆوە بانگ و کەڕەنای بانگەشەیی خۆیان هەڵداوە و هەوڵ دەدەن کە ترامپ وەک رێبەرێکی کارامە و بە هێز بۆ سەرۆک کۆماری ساڵی داهاتووی ئەمریکا بناسێنن.

* ئایا کوژرانی بەغدادی لە لایەن ئەمریکاوە دەتوانێ دەسکەوتێکی گرینگی بۆ ترامپ لە بابەتی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی داهاتوودا بە دواوە بێت؟

ـ هەر وەک لە وەڵامی پرسیاری پێشتردا وتم، ترامپ لە کوژرانی بەغدادی لە لایەن ئەمریکاوە وەک کارتی براوەی بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا کەڵک دەبات.

پاش وتاردانی میدیایی رۆژی ڕابردووی ترامپ، چەندین ئاژانس و ماڵپەڕی لایەنگری ترامپ کوژرانی بەغدادیان کردە مانشێتی هەواڵی سەرەکیان و ترامپیان وەک بەربژێرێک کە دەزانێ چۆن تیرۆریستان لە ناو ببات، ناساند.

من گومان لەوەدا نییە کە ترامپ لەو بابەتە بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆرترین بەهرە دەبات. لە نێوان بەربژێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەمتر کەسیان هێندەی ترامپ لە بەزم و ئاژاوەی هەڵبژاردندا شارەزایە و کوژرانی بەغدادی بەزمی هەڵبژاردنەکانی ترامپ گەرمتر دەکات.

* ترامپ بۆ یارماتی دانی ئەمریکا لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستخۆشی لە کوردەکانی سووریا کرد. ئەو هاوکارییە چۆن لە گەڵ هەڵوێستی ئەم دواییەی ترامپ هەمبەر بە کوردەکانی سووریا هەڵدەسەنگێندرێت؟

ـ ترامپ بەو کارە ویستی تا ڕادەیەک نیشان بدا کە ئەمریکا پشتی کوردی سووریای بەرنەداوە و هێشتا وەک هاوپەیمانی خۆی لێیان دەڕوانێ. زۆربەی وتار و لێدوان و کردارەکانی ترامپ پێکەوە ناگونجێن و ئەو قسەیەشی دەبێ هەر بەو ئاراستەیە لێی بڕوانن.

* ترامپ لە کاتێکدا سەرکەوتووانە هەواڵی کوژرانی بەغدادی ڕادەگەیێنێت کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدان و چالاکیی گرووپگەلی تیرۆریستی لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین ئامادەبوونی هیزە دەرەکییەکان و لەوان ئەمریکا و پەل داکوتانیان لە وڵاتانی ئیسلامییە و پێدەچێ تا ئەمریکا لەو وڵاتانە بمێنێتەوە رێخۆش دەبێت بۆ مانەوە و چالاکی و سەرهەڵدانەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی. هەر بۆیە زۆر کەس لەو هەواڵە وەک پڕۆپاگەندەیەکی سیاسی دەڕوانێ کە هیچ لە باری تێراژێدیای خود پرسی تیرۆریزم کەم ناکاتەوە. رای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ وایە، منیش لە گەڵ ئەو ڕایەدا هەم کە کوژرانی بەغدادی زیاتر لەوەی هەنگاوێکی بەرز بۆ جیهانی بەری لە تیرۆریزم بێت، ڕواڵەتێکی بانگەشەیی بۆ دەوڵەتی ترامپ هەیە و دەبێت. کەواتە کوژرانی سەرکردەی داعش بە مانای گۆڕانی گشتیی سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر بە گرووپگەلی تیرۆریستی کە وڵاتانی لایەنگری ئەمریکا لە ناوچەدا خەرجیان دەدەن، نییە.

News Code 29082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =