AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٦ ١١:٢٨

سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق هۆشداریی دا:

ئاژاوەی سیاسی و ئەمنی وڵاتی عێراق بەرەو خراپتر بوون دەڕوات

ئاژاوەی سیاسی و ئەمنی وڵاتی عێراق بەرەو خراپتر بوون دەڕوات

سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق هۆشداریی لە خراپتر بوونی دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، هەمام حموودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق هۆشداریی  دا لە بۆشایی دەسەڵات لە عێراق و دروست بوونی ئاژاوەی سیاسی و ئەمنیەتی لە ئەو وڵاتە .

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: پاشهاتی دروست بوونی بۆشایی لە وڵات، پێکدادانی ناوخۆیی و ئەبوونی ئاسایش و لەناو چوونی مافی هاووڵاتییە.

حمودی وتیشی: پیلانێک بۆ گۆڕانی ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە عێراق هیە تا ئەو وڵاتە بکاتە شوێنی تۆڵە سەندنەوە.

عێراقییەکان لە ڕۆژی هەینییەوە بۆ نیشان دانی دەسپێکی خولی نوێی ناڕەزایەتییەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام.

News ID 29069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha