بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژە داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری تووندڕەوی.
ئەوەشی راگەیاند کە "لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆری داوە و هەر لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانیش ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنرا و ئەمەش بووە سەرەتای داڕمانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بێگومان لەناوبردنی ئەم گهوره تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و تووندڕهوی نییە. بەڵکوو دەبێت هۆكارهكانی سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی بنەبڕبکرێن و هەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و توندڕەویی".
دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند.
Your Comment