AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٥ ١١:٠٩

ئێران چۆن بەنداوی "دوکان"ی هەرێمی کوردستانی کۆنترۆڵ کرد؟

ئێران چۆن بەنداوی "دوکان"ی هەرێمی کوردستانی کۆنترۆڵ کرد؟

هێزەکانی بڕیارگەی دەرەوەی سنووریی ڕەمەزانی سوپای پاسداران بە زانیاریگەلێک سەرەتا لە ئۆپراسیۆنی فەتح ٢ دامەزراوەکانی بەنداوی دوکان لە عێراقی تێکشکاند و پاش یەکساڵیش لە ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس ئەوێیان کۆنترۆڵ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی و سێهەمین ساڵ لەمەوپێش لە ئاوەها ڕۆژێکدا بوو کە هێزەکانی بڕیارگەی ڕەمەزانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی توانیان بە هێرشێکی قورس بۆ سەر ناوەندی دامەزراوە کارەباییە ٣٥٠ مگاواتییەکانی بەنداوی دوکان، تێکیبشکێنن. لە ئەو ئۆپراسیۆنە کە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بوو، ژمارەیەک لە کوردەکانیش لە باری هەواڵگرییەوە یارمەتی هێزە ئێرانییەکانیان دا. ئۆپراسیۆنێک کە بە ناوی فتح ٢ دەناسرێت و لە چوارەمی خەزەڵوەری ساڵی ٦٥ ئەنجام بوو.

دەوترێت یەک ساڵ و نیو پاش ئەو ئۆپراسیۆنەش هێزە ئێرانییەکان توانیان لە دوایین مانگەکانی شەڕی سەپێندراو لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس ٦، تا ئاستی کۆنترۆڵی بەنداوی دوکان و دەریاچەکەی پشتی بچنە پێشەوە.

بە کورتی ڕاپۆرتی ئۆپراسیۆنەکە بەم شێوەیە بوو:

ناوی ئۆپراسیۆن: فەتح ٢ (ناڕێکوپێک)

کات: ٤/٨/١٣٦٥

شوێن: بەنداوی دوکانی هەرێمی کوردستان-لای باکووری شەڕ

ناوەندەکانی بەڕێوەبەر: بڕیارگەی دەرەوەی سنووری ڕەمەزان لە سوپای پاسدرانی شۆرشی ئیسلامی و  کوردەکانی دژبەری سەدام له عێراق

ئامانجی ئۆپراسیۆن: تێکشکانی دامەزراوەکانی بەنداوەکە و شاری دوکان

News ID 29055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha