AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٤ ١٥:٢٢

وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

ناڕەزایەتییەکانی عێراق لە ڕەوتی ئاسایی خۆی لای داوە

ناڕەزایەتییەکانی عێراق لە ڕەوتی ئاسایی خۆی لای داوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان لە ڕەوتی ئاسایی خۆیان چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان لە ڕەوتی ئاسایی خۆیان بە لارێدا بروان و هەندێک هەوڵ دەدەن لەو ناڕەزایەتیانە بەهرە ببەن و زیان بە داراییە گشتییەکان بگەیێنن.

هەر لەو پەیوەندییە حزبوڵڵای عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دەبێ هەمبەر بە کەسانی بەکرێ‌گیراوی ئەمریکی – زایۆنی و سعوودی و هەروەها کەسانێک کە دەیانەوێت بەهرە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان ببەن، هوشیار بن.

لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی ئاسایش هیچکات لە دژی ناڕازیان کەڵکیان لە چەک و توندوتیژی وەرنەگرتووە، هاتووە: فەرمانی دەستگیر کردنی کەسانێک کە هێرشیان کردۆتە سەر بینا و بارەگە دەوڵەتییەکان، قوتابخانەکان و ناوەندە گشتییەکان، دەرکراوە.

News ID 29046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha