AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٤ ٠٨:٤٦

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی ئاشکرای کرد:

چەند سەربازی ئەمریکا لە خاکی سووریا دەمێننەوە

چەند سەربازی ئەمریکا لە خاکی سووریا دەمێننەوە

بەرپرسێکی ئەمریكا رایگەیاندووە کە كۆشكی سپی نزیكەی ۵۰۰ سەربازی ئەمریكی بە دوو مەبەستی سەرەکی لە خاکی سووریا دەهێڵێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واڵستریت ژۆرناڵ، ئەمریکا بە مەبەستی رووبەڕوبوونەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش و پارێزگاریكردن لە كێڵگە نەوتییەكان، ۵۰۰ سەرباز لە سووریا دەھێڵێتەوە.
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە کە دەیان تانك و كەلوپەلی سەربازیش بۆ ئەو مەبەستە دەنێرێتە ناوچەكە.  رۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ نووسی: ئەو بڕیارە پاش تاوتوێكردنی رەوشی سووریا لە لایەن بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە دراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەمە دۆناڵد ترامپ سەرۆك کۆماری ئەمریكا گەڕانەوە و كشانەوەی سەرجەم سەربازانی وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند.

News ID 29032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha