بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، باڵندەیەکی خۆجەیی دارساتنەکانی ئامازۆن بەرزترین دەنگی لە ناو ئاژەڵەکان هەیە.
ئەو ئاژەڵە لە ڕیزی ئەو پەلەوەرانەیە کە دەنگی هاوشێوەی زەنگیان هەیە کە ناوی bellbird لە سەر نراوە. لێکۆڵەران لە ئەو باڵندە سپی ڕەنگە گرتەیەکی ڤیدیۆییان تۆمار کردووە کە چریکەکەی بەرزتر لە دەنگی مشاری کارەبایی یان کۆنسێرتی مۆسیقی ڕاکە.
ئەو پەلەوەرە بچووکە دەندووکێکی ڕەشی هەیە و کێشیشی ٢٥٠ گرامە، بەڵام بەرزی دەنگەکەی لە کاتی جفتگیریدا دەگاتە ١٢٥ دسی بل. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەنگی بەرزتری لە ٨٥ دسی بل خەسار لە گوێی مرۆڤ دەدات.
Your Comment