بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند کە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە ٥ هەزار کەسی سڤیل.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوی، ئاوارە سوورییەکان بە پەڕینەوە لە سنووری ئەو ولاتە چوونەتە عێراق.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور جەختی کرد کە لە ٦ ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ کەس هاتووەنتە عێراق کە زۆربەیان لە کۆبانێ و قامیشلۆوە هاتوون.
تورکیا لە دوو هەفتەی ڕابردووەوە هێرشی سەربازی خۆی دژی ناوچە کوردنشینەکان لە باکووری سووریای دەست پێکردووە.
Your Comment