چوونە دەرەوەی کوردەکان لە ناوچەی ئەمن دەستی پێکرد

مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە کوردەکانی سووریا ڕەوتی چوونە دەرەوە لە ناوچەی ئەمنیان دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری سپۆتینک لە هەواڵێکی بەپەلە بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی تورکیا ڕایگەیاند کە کوردەکانی سووریا ڕەتوی چوونە دەرەوە لە ناوچەی ئەمنیان دەست پێکردووە.

بەرپرسانی تورکیا لە ڕۆژانی دواییدا هەڕەشەیان کردبوو کە ئەگەر کوردەکانی سووریا لە ئەو ناوچە نەچنە دەرەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە باکووری سووریا دەست پێدەکاتەوە.

شیاوی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ١٢٠ کاتژمێر ئاگربڕ بۆ ئەوەی کە ئیزن بدرێت شەڕڤانان لە ناوچەی سەرێکانی و گرێ سپی و قامیشلۆ و کۆبانێ بچنە دەرەوە، ڕێککەوتن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزە کوردییەکان ڕایگەیاندووە کە ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیای قبووڵ نییە و بەس لە سەرێکانی و گرێ سپی دەچنە دەرەوە.

News Code 28985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =