بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سوومریە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا وتی کە ئەمریکا و ئیسرائیل تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ ناسەقامگیر کردنی عێراق دەخەنە گڕ.
عامری وتی: لە ئاکامی پێنج ساڵ شەڕ لە گەڵ داعش و سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی پێشوو کە بووە هۆی زیاد بوونی خوێندکارانی بێ ئیش، کێشەی کار هەیە. ئەو گەنجانە بە دوای چارەسەری کێشەکانی خۆیانن و مافیان هەیە.ئەوانە منداڵەکانی ئێمە کە لە پاڵ ئێمە شەڕ دەکەن و لە سێبەری ئەوان سەرکەوتن هاتە دی.
عامری وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ ناسەقامگیر کردنی عێراق دەخەنە گڕ و تەواوی هەوڵی منداڵانی عێراقیش ئەوەیە کە وڵاتەکەیان بەهێز بێت نەک زوڵم لێکراو و سەر بە وڵاتێک.
Your Comment