بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر زارعان ئێوارەی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە ڕیوڕەسمی کردنەوەی چل و یەکەمین پیشانگای پسپۆڕانەی دەسکەوتی پیشەسازی ناڤۆکی وڵات لە زانکۆی باهونەری کێرمان، بە ئاماژە بە خۆچیی کرانی لە سەدا ١٠٠ی چالاکی ناڤۆکی ئێران، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ هاوکاتی دەوڵەمەندی و خۆبەڕێوەبەری لە بەرهەم هێنانی سانتریفیوژ، توانیومانە مادەی ستراتژیکی ئۆرانیۆم لە خاکی وڵات بەرهەم بێنین و بۆ ئەوساڵ لە ٥٠ تۆن ئۆرانیۆمی بەرهەم هاتووی ناوخۆیی بەهرە دەبەین.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بە دوای بەرهەم هێنانی بۆمبای ئەتۆم نییە و ئەو ڕێکخراوە تەواو سەر لە پێناوی فتوای رێبەری باڵایە، وتی: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی مایەی هێزمەندی و بەرزبوونەوەی ئاستی چەنەلێدانی ئێرانە.
وتیشی: لە دانوستانەکاندا هەوڵ دراوە کاربەریی ڕێئاکتۆری ئەراک بگۆڕن، هەر بۆیە لە پەنای ئەو ڕاکتۆرە ئاوی قورس چالاکە و ساڵانە ٢٠ تۆن ئاوی قورس بەرهەم دەهێنین و بەشێکی هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکەین.
زارعان لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: وزەی ناڤۆکی خزمەت بە پیشەسازییەکانی دیکەش دەگەیێنێت، هەر بۆیە مادەی سەرەتایی کەیکی زەرد بە شێوەی خۆجێی بەرهەم دەهێنین و ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەنەلێدانمان لە بواری نێودەوڵەتی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە دوو حەوتەی داهاتوودا سووڕگەی دووهەمی ڕاکتۆری تازە داڕێژراوەی ئەراک وەڕێدەخرێت و تا ساڵی داهاتووش تاقیکاریگەلی ساردی ئەنجام دەدرێت و لە هەمان کاتدا ئێمە سایەدی وەڕێخرانی کامڵی ڕێئاکتۆری ئەراک تا ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دەبین کە لە خۆیدا هەنگاوێکی هێزمەند و کارێکی جێهادییە.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی هەروەها لە ڕوونوێنی کرانی سێ بەرەی نوێی ماشینگەلی سانتریفیوژی لە رۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و وتی: ئەگەر ئێمە لە دانوستانەکاندا لە سەدا ١٠٠ متمانەمان دەکرد، ئێستا نەدەگەیشتینە ئێرە، هە بۆیە لە سای کاری جیهادی و ئاگادارانە توانیمان ئەو کارانە ڕاپەڕێنین.
زارعان بیریشی هێنایەوە کە سایتی فۆردۆ سایتێکی پەدافەندییە و لە ئێستادا هەزار و ٤٤ سانتریفیوژ لە فۆردۆ و ٥ هەزار و ٦٠ سانتریفیوژیش لە نەتەنزدا چالاکە.
Your Comment