سەربازانی ئەمریکی بنکەکانی خۆیان لە دەڤەری حەسەکە لەناو برد

سەربازانی ئەمریکی پێش بەجێ هێشتنی بنکەکانی خۆیان لە دەڤەری حەسەکە، بۆمبیان دانا و تەقاندیانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەربازانی ئەمریکی بنکەکانی خۆیانیان لە ناوچەی جەبەل عەبدولعەزیزی هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژاوایی حەسەکە تەقاندەوە و تێکیانشکاند.

ئەوان هەروەها بنکەکانی خۆیان کە لە گوندەکانی قەسرەک لە نێوان تل تمر و قامیشلۆ هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەسەکە چۆڵ کردبوو مینڕێژ کرد و تەقاندیانەوە.

لە ڕەوتی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، ئەمریکا بڕێک بنکەکانی خۆیی لە ئەو ناوچە بەجێ هێشت.

دەوڵەتی سووریا چەندین جار ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی بە شێوەی نایاسایی لە سووریا ئامادەن.

News Code 28966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =