بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژان لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی دەستگیرکراوانی داعش و دادگایکردنیان لەعێراق، گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت کۆبوەوە.
دواتر، وەک پشتیوانێکی سەرسەختی کورد و بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەمان بابەت لەگەڵ بەرپرسانی کورد، وەک پێشتر راگەیەنرابو، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێکی کوردستان و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا.
خەندان نووسی: دیدارەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەمشەو دەستپێدەکەن و چاوی بەهەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
حکومەتی فەرەنسا دژایەتییەکی توندی لەشکرکێشییەکەی تورکیا دەکات و لەئێستاشدا بەردەوامی هێرشەکان بەمەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش و راکردنی زیندانیانی داعش دەزانێت.
Your Comment