جوگرافیای بەرخودان پەرە پێدەدەین/ دوژمن دەسەتی بە ئێران ناگات

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: پەرە بە جوگرافیای بەرخۆدان دەدەین و دوژمن کاتێک بینی جوگرافیای بەرخۆدان و دیالۆگی شۆڕشی ئیسلامی پەرەی سەندووە، ناچار گۆڕەپان بە جێ دێڵیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆمەڵی پایەورانی سوپای ٶەزەرەتی عەباس (دخ) لە پارێزگای ئەردەبیل بە ئاماژە بە پێگەی جەماوەریی سوپا وتی: یەکەمایەتی سوپا کاری جیهادی و ورەی جیهادییە و بە ئامادەبوون لە بواری جیهادی و ئابووریی بەرخۆدان و پاڵپشتی لە گەشەی بەرهەم هێنان، هەوڵی سڕینەوەی بێ بەشی لە وڵات دەدات.

ناوبراو بە داکۆکی لە بەرخۆدانی بێ سنووری گەلی ئێران هەمبەر بە دوژمنان، ڕایگەیاند: رێگە بە هاتنی دوژمنان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەمان نادەین و بە ئامادەبوون لەوبەری سنوورەکانمان، رێگەی دوژمن بۆ پیلان دانان و کاری دژبەرانە دادەخەین.

فەرماندەی گشتیی سوپا بە ئاماژە بە فەلسەفەی بەرخۆدان و خۆڕاگریی وەک ڕەمزی سەرکەوتن، ڕاشیگەیاند: سوپا پەرە بە جوگرافیای بەرخۆدان دەدات و دوژمن کاتێک بینی جوگرافیای بەرخۆدان و گوتاری شۆڕشی ئیسلامی پەرەی سەندووە، ناچار گۆڕەپان بە جێ دێڵیت.

سەردار سەلامی جەختشی کرد: ئەوڕۆکە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ئاشتەوایی ناوبژیگەری دەکەن و داوای ئاگربڕ لە یەمەنییەکان دەکەن و ئەوە نیشاندەری سەرکەوتنی لاوازترین گەلی ئیسلام هەمبەر بە بەهێزترین سیستەمی شەڕئەنگێزی جیهانە.

News Code 28845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =