AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٠ ١٠:٥١

لە ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد؛

کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی ئەستەنبۆڵی هەڵوەشاندەوە

کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی ئەستەنبۆڵی هەڵوەشاندەوە

کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری بەناوبانگی خەڵکی کرماشان کە لە لەندەن کۆنسێرتی هەبوو ڕایگەیاند کە کۆنسێرتەکەی کە بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەی ببات، هەڵوەشاندووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهوڕ کە بڕیار بوو بە زوویی لە شاری ئەستەنبۆڵ کۆنسێرتێک بەڕێوە ببات، بە نیشانی ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هەڵیوەشاندەوە.

ناوبراو لە کۆنسێرتەکەی لە لەندەن وتی: بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵی تورکیا کۆنسێرتێک بەڕێوە ببەم بەڵام ئەوە بە نیشانی ڕێز بۆ برا و خوشکە کوردەکانم هەڵدەوەشێنمەوە.

کەیهان کەلهوڕ وتیشی: دوایین ئاهەنگم کە لە ئەم کۆنسێرتە بەڕێوەی دەبەم بۆ منداڵە کوردەکان دەیخوێنم و هیوادارم ڕۆژێک لە جیهانێک ژیان بکەم کە هەواڵێک لە شەڕ نەبێت و منداڵان لە شوێنێکی ئارام بنوون.

News ID 28837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha