بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وەفدێکی سەربازی ڕووس دوێنێ شەو گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلی لە پارێزگای حەسەکە.
ئەم فڕۆکەخانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە و کۆنتڕۆڵی لە دەستی دەوڵەتی دیمەشقدایە.
هاوکات لە گەڵ چوونی ئەم وەفدە، شاندێکی کوردیش گەیشتە دیمەشق.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری ئەوە هەیە کە وەفدی ڕووسی بۆ نێوبژیڤانی نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا (هەسەدە) گەیشتبێتە پایتەختی سووریا.
لە ئێستا تورکیا هێرشێکی سەربازی دژی هێزە کوردەکانی سووریا دەستپێکردووە.
بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووریا؛
وەفدێکی سەربازیی ڕووس گەیشتە حەسەکە/ شاندێکی کورد چووە دیمەشق

وەفدێکی سەربازی ڕووس گەیشتە قامیشلۆی پارێزگای حەسەکە و لە گەڵ بەرپرسانی کوردی سووری دیدار و گفتوگۆی کرد.
News ID 28834
Your Comment